سەردێر

كەركوك، 8 بڕیار بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەردەكرێت

خەڵك-
شانەی قەیران لە تەندروستی پارێزگەی كەركوك، هەشت بڕیار بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەردەكات.

بەپێی نوسراوێك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن شانەی قەیران لە تەندروستی كەركوك بڵاوكرایەوە، هەشت بریار بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركرا كە ڕاگرتنی كاركردن بە پەنجە مۆری ئەلیكترۆنی و پشتبەستن بە واژۆ و كەمكردنەوەی كاتژمێری دوام لە فەرمانگەكان بۆ كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لەخۆدەگرێت.

پێشتر لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق بڕیاریدا قەدەغەكردنی نیمچە گشتی بسەپێنێت لە سبەینێ‌ پێنج شەممە كە لە كاتژمێر هەشتی ئێوارەوە تا پێنجی بەیانی بەردەوام دەبێت، لە ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەك شەممەشدا، قەدەغەكردنی هاتووچۆ گشتگیردەبێت و بۆ ماوەی دوو هەفتە ئەم ڕێكارە بەردەوام دەبێت.