سەردێر

رۆیتەرز: ناتۆ ژمارەی هێزەكانی لە عیراق زیاتر دەكات

خەڵك-
ئاژانسی رۆیتەز، ئاماژە بە پلانەكانی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی دەكات بۆ زیاتركردنی هێزەكانی لە عیراق.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بڵاویكردەوە”وەزیرەكانی بەرگری ناتۆ بەنیازن ڕووبەری ئەركی مەشق كە لەلایەن هاوپەیمانییەكەوە لە عیراق ئەنجام دەدرێت، لە دوای ڕەوینەوە پەتای كۆرۆنا، فراوانتر بكەن”.

رۆیتەز لە زاری سەرچاوە دیپلۆماسییەكانەوە بڵاویكردەوە”چاوەڕوان دەكرێت ناتۆ ژمارەی هێزەكانی لە 500 سەربازەوە بۆ نزیكەی 5000 سەرباز لەدوای ڕەووینەوە پاتای كۆرۆنا، زیاتر بكات”.

ئەم هەڵوێستەی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، هاوكاتە لەگەڵ بەئامانجگرتنی بنكەیەكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەولێر بە هێرشی مووشەكی كە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.