سەرۆك وەزیرانی عیراق دەستگیركردنی گرووپێكی لەپارێزگای بەسڕە ڕاگەیاند كە تۆمەتبارن بەكوشتنی چالاكوانان لەو پارێزگایەدا.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەیامێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو باندەی لە بەسڕە ڕۆڵەكانیان دەكوشتین و مەرگیان لەو شارە خۆشەویستە، بڵاودەكردەوە، كەوتنە چنگی هێزە ئەمنییەكانمان و دەدرێنە دادگایەكی دادگەر و تاوانەكانیان ئاشكرا دەكرێن.
كازمی جەختیشی كردووەتەوە، لە دەستگیركردنی سەرجەم بكوژانی خۆپیشاندەر و چالاكوانانی عیراق و نووسیویەتی، بكوژانی جەنان مازی و ئەحمەد عەبدولسەمەد، سبەینێش بكوژانی ڕیهام و هیشام هاشمی و سەرجەم غەدرلێكراوانی تر دەكەونە دەستمان و بە سزا دەگەیەنرێن.
جێی ئاماژەیە، لەسەروبەندی خۆپیشاندانەكانی تشرینی ساڵی 2019 و ڕۆژانی دوایی لەلایەن بەشێك لە گرووپە چەكدارییەكان بەشێوەیەكی بەردەوام چالاكوانە دیارەكانی ڕووداوەكانی تشرین بەئامانج دەگیران و بەوهۆیەش دەیان چالاكوان كوژراون و ژمارەیەكی تریش برینداركران.
خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەو باندەی لە بەسرە ڕۆڵەكانیان دەكوشتین و مەرگیان لەو شارە خۆشەویستە بڵاودەكردەوە، كەوتنە چنگی پاڵەوانانی هێزە ئەمنییەكانمان و ڕادەستی دادگایەكی دادگەر و ئاشكرا دەكرێن، ئەمڕۆ بكوژانی جنان ماذي و ئەحمەد عەبدولسەمەد، سبەیش بكوژانی ڕیهام و هیشام هاشمی و سەرجەم غەدرلێكراوانیتر.
— Mustafa Al-Kadhimi مصطفى الكاظمي (@MAKadhimi) February 14, 2021