سەردێر

تەندروستی عیراق ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 2798 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 1119 كەسیش چاكبوونەتەوە، 6 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 47 هەزار و 129 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 2798 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە بە ژمارەیەكی زۆر زیاتر دادەنرێت و بە شێوەیەكی ناچاوەرۆِوانكراو بەرزبۆتەوە.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و نەجەف و كەربەلا و بەسرە بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 931 و لە نەجەف 267 و لە كەربەلا 387 و لە بەسرە 204 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 17، هەولێر 30، و دهۆك 25 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 1119 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا وكەربەلا و بەسرە و نەجەف بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 6 كەس بەهۆی پەتاكە.