سەردێر

كۆرۆنای نوێ گەیشتە عێراق

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی عێراق بە فەڕمی گەیشتنی نەوەی نوێی كۆرۆنای بۆ عێراق راگەیاند.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد نەوەی نوێی كۆرۆنا گەیشتووەتە عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد چەند كەسێك تووشی نەوە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆیە رێوشوێنی توند دەگیرێتەبەر، بەستنی دەمامكیش دەكرێتە ناچاری هەر كەس پابەند نەبێـت 25 هەزار دینار غەرامە دەكرێت و ناوەندە بازرگانییەكانیش بە بڕی 5 ملیۆن دینار غەرامە دەكرێن لەكاتی پابەند نەبوون و تیمەكانی تەندروستی لە شەقامەكاندا بڵاودەبنەوە.

وەزیری تەندروستی عێراق راشیگەیاند، ئەم نەوە نوێیەی كۆرۆنا زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە پێویستە باشتر لە جاران پابەندی رێنماییەكان بن، منداڵانیش دەیگرن، لەنێو توشبووەكاندا منداڵیش هەن كە لە ماوەی سەعاتەكانی رابردوو پشكنینیان بۆ كراوە و ژمارەیەك توشبوون بە نەوەی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون.