سەردێر

سەدر بۆ پاپا: دڵیشمان بۆت كراوەیە

ڕێبەری ڕەوتی سەدر پێشوازی لە پاپای ڤاتیكان دەكات كە بڕیارە سەردانی عیراق بكات و دەڵێت: پێش دەرگامان دڵمان كراوەیە.


موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر لە جریوەیەكدا كە بەزمانی ئینگلیزی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە سەردانەكەی پاپا كە بڕیارە مانگی 3ی ئەمساڵ بۆ عیراق ئەنجام بدرێت نووسیویەتی: هەندێك هەواڵمان بیستوە گوایە هەندێك كەس دژی سەردانەكەی پاپان بۆ عیراق.

سەدر ئاماژەی بەوەشداوە: كرانەوە بەڕووی ئایینەكاندا كارێكی باشە و سەردانی پاپا بۆ عیراق پێشوازی لێدەكرێت و پێش دەرگامان دڵمان كراوەیە، نەجەف پایتەختی ئایینەكانە و وەك خۆشەویستێكی ئاشتی بەخێر بێت.

جێی ئاماژەیە، بەپێی ئەو زانیاریانەی ڤاتیكان بڵاویكردوەتەوە، بڕیارە 5/3/2021 سەردانەكەی پاپا بۆ عیراق دەستپێبكات و ماوەی 3 ڕۆژ بخایەنێت، لەبەرنامەی سەردانەكەدایە كە بچێتە بەغدا، شاری ئوری مێژوویی، هەولێر، موسڵ، قەرەقوش و نەجەف.

خەڵك – بەشی هەواڵ