خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 2224 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1079 كەسیش چاكبوونەتەوە و 15 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 38 هەزار و 939 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2224 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و نەجەف و كەربەلا بوون، هەروەها لە سلێمانی 50 و هەولێر 40 و دهۆك 16 حاڵەت تۆماركراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 1079 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 15 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.