وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەكشەممە دەبێتە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی.
دكتۆر حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند: ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەكشەممە قەدەغەی هاتووچۆی گشتییە و ڕۆژانی تر لە كاتژمێر 8ی ئێوارەوە تا 5ی بەیانی قەدەغەی هاتووچۆ پەیڕەو دەكرێت.
وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، هەركەسێك دەمامك نەبەستێت بە بڕی 25 هەزار دینار سزا دەدرێت و ڕێگای یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانەش دەگیرێتەبەر كە سەرپێچی ڕێكارەكان دەكات لەدانانی پرسە و كردنەوەی چێشتخانە و كافتریا هەموو بڕیارەكانی تری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی لە عیراق.
ئەمڕۆ، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی لە عیراق بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی توندتر دەكرێنەوە بڕیاردرا لە كاتژمێری (8)ی شەوەوە تا(5)ی بەیانی قەدەغەی هاتووچۆ پەیڕەو بكرێت.
خەڵك – بەشی هەواڵ