سەردێر

عیراق هەرجارە و دژایەتی هەرێم بەجۆرێك بەرجەستە دەكات

خەڵك-
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت ، نوێنەری هەموو حزب و لایەنەكان لە ناو حكومەتی عیراق ڕەزامەندبوون لەسەر ئەو برگانەی پەیوەندیان بە حكومەتی هەرێمەوە هەیە، كەچی لەناو پەڕلەمان دا دژن تەنها بۆ چەواشەكردنی شەقام.

بڵێسە جەبار فەرمان ، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە نوسێنێكدا باسی لەوە كردووە، كە پەڕلەمان ناتوانای زیادكردنی داهات و كەمكردنەوەی خرجیەكانی نیە، كاری پەڕلەمان تەنها جێگوركێی بە بابەكان دەكات لە پڕۆژەیاسای بودجە.

دەشڵێ،”نوێنەری هەموو حزب و لایەنەكان لەناو حكومەت ڕەزامەندبوون لەسەر ئەو برگانەی پەیوەندیان بە حكومەتی ھەرێمەوە هەیە كەچی لە ناو پەڕلەمان دا دژن، ئەمە بۆ دیمكراسیەت و ڕەوای جیاوازی تاكەكان دەگەرێتەوە یا بۆ شێوەیەك لە تەكتیكی سیاسی و حزبی بۆ چەواشەكردنی شەقام و بەدەست هێنای دەنگی زیاتر لە هەڵبژرادن بە هۆی دژایەتی كردنی خەرێمی كوردستاتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، ڕای خۆم ئەوەیە كە ئەم دژایەتی كردنەی یەكتری تەنها بۆ داپۆشین و پەردەپۆش كردنی سیاسەتی هەڵەی چەندەها ساڵە و برسیكردنی شەقامی عیراقیە بە گشتی لەلایەن حزبەكانەوە (بە لایەنە كوردیەكانیشەوە).

ئاشكراشیكردووە، ئەم دژایەتیكردنەی خەڵكی هەرێم هەر جارە و لە پێشهاتە و بابەتێك دا بەرجەستە دەبێت، لە ئێستادا ئەم بەرجەستەییە لە بودجەدا خۆی دەبینێتەوە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان