خەڵك-
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی لە عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی توندتر دەكرێنەوە بڕیاردرا لە كاتژمێری (8)ی شەوەوە تا(5)ی بەیانی قەدەغەی هاتووچۆ پەیڕەو بكرێت.
لیژنەی باڵای تەندرووستی و سەلامەتی نیشتمانی لە عێراق ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق، رێوشوێنەكانی خۆپارێزی توندتر دەكرێنەوە، هەموو مزگەوتەكان دادەخرین تەنها بۆ بانگدان دەكرێنەوە.
ڕاشیگەیاندووە، تەواوی قەناغەكانی خوێندن لە ١٨ی ئەم مانگەوە دەكرێن بە ئەلكترۆنی جگە لە قۆناغی كوتای كۆلیژی پزیشكی، هەروەها لە ١٥ی ئەم مانگەوە بە ھەموو شیوەیەك پرسە دانان و ئاھەنگ و كۆبونەوە بە ھەموو شیوەیەك قەدەغەیە و تەواوی ئەو ھۆڵانەش دادەخرین كە بۆ ئەو جۆرە كۆبونەوانە بەكاردێن.