خەڵك-
لە 24 كاتژمێری رابردودا 2هەزارو 190 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆماركراوە و 7 كەسیش بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئامارێكی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاو كردەوە و لە ئامارەكەدا هاتووە، لە 24 كاتژمێری رابردودا دوو هەزارو 190 توشبوی نوێی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆماركراون.
ئەوەش هاتووە، ڕێژەی چاكبونەوە هەزارو 158 كەس بووە و 7 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەكە، ڕێژەی زۆری توشبوان لە پارێزگای بەغدا بووە كە ژمارەیان 469 توشبووە و كەمترین ڕێژەی توشبونیش لە پارێزگای سەڵاحەدین بووە كە 3 كەسە و زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای زیقار بووە كە 2 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.