سەردێر

پیاوێك، 5 ملیۆن دۆلار وەك میراتی بۆ سەگەكەی جێهێشت

خەڵك-

پیاوێكی ئەمریكی دانیشتووی ویلایەنی تنسی كە عاشقی سەگەكەی بووە 5 ملۆن دۆلاری وەك میراتی بۆ بەجێهێشت.
تۆڕی (BBC) بڵاویكردەوە، بیل دوریس كە لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوو كۆچی دواییكرد، حسابێكی بانكی بۆ سەگە هەشت ساڵەكەی كردبووەوە تاكو مانگانە خەرجی سەكەگەی لەو حسابە وەربگیرێت.
ناوبراو، مارتا برتون كە هاوڕێیەكی 88 ساڵەی بوو داوای لێكردووە ئاگاداری سەگەكەی بێت، ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەو خاتوونە زۆر جاران كە خاوەنەكەی دەڕۆیشت بۆ گەشتێك چاودێری سەگەكەی دەكرد.
مارتا برتون بە پێكەنینەوە دەڵێت، ناتوانێت تەواوی ئەم پارەیە بۆ خۆی و سەگەكە خەرج بكات، بەڵام هەوڵی خۆی دەدات.
زۆرێك لەو كەسانەی ئاژەڵی ماڵیان هەیە بەشێك لەو داهاتەی هەیانە دەكەنە خەرجی بۆیان، بەڵام ئەو بڕە پارەیەی بۆ ئەو سەگە دیاری كراوە دەگمەنە.
نزیكەی 10 ساڵ لەمەوبەر لە ئیتالیا ژنێك پشیلەیەكی بۆ پارێزگاری لە خۆی هێنابووە ماڵەوە و نزیكەی 13 ملیۆن دۆلاری وەك میراتی بۆ جێهێشت.