سەردێر

فراكسیۆنێك: هەڵبژاردن ناكرێت

خەڵك-
فراكسیۆنێك لە پەرلەمانی عیراق، پێشبینی دەكات هەڵبژاردن لە تشرینی یەكەمی داهاتوودا ئەنجام نەدرێت، هۆكاریی ئەمەش بۆ لایەنی تەكنیكی و سیاسی دەگێڕێتەوە، “ویڕای ئەوەش حكومەت ناتوانێت لایەنی ئەمنی زامن بكات”.


محەمەد خالیدی، سەرۆكی فراكسیۆنی (بیارق الخیر) لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”توندبوونەوەی كێبڕكێ‌ لەئێستادا لەنێوان هێزە سیاسییە گەورەكان و هەوڵەكانیان بۆ تەگەرەخستنەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن، فاكتەری سەرەكی دواخستنی هەڵبژاردنن بۆ كۆتایی ئەم خولەی پەرلەمان”.

بە وتەی خالیدی”90%ی ئەو كێشانەی هەن و دەبنە مایەی دواخستنی هەڵبژاردن، تەكنیكین، لەوانەش نوێكردنەوەی بایۆمیتری و مەترسی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان لە حاڵەتی دروستبوونی ڕێگری”.

سەرۆكی فراكسیۆنی (بیارق الخیر) دەڵێت”واپێدەچێت حكومەت نەتوانێت لایەنی ئەمنی زامن بكات، بەو پێیەی نەيتوانیوە چەك لە هێزە سیاسییەكان بستێنێت، بۆیە لەبەر هەموو ئەم هۆكارانە دەگەینە ئەو بڕوایەی كە هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ناكرێت”.