سەردێر

وەزارەتی تەندروستی: تەوژمێكی مەترسیداری كۆرۆنا بەڕێوەیە

 

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی عیراق، هۆشداریی دەدات لەبارەی هاتنەبەری تەوژمێكی نوێی كۆرۆنا كە مەترسیدارترە لەم تەوژمەی ئێستا، ئەمەش دوای ئەوەی ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا لە وڵاتدا ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بڵاوكرایەوە”تائێستاش ژمارەی تووشبوون ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ژمارەی چاكبوونەوەش لە دابەزیندایە، ئەمەش دەكرێت بەرەو تەوژمێكی زیاتر مەترسیداری پەتاكەمان ببات”.

 

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”بەردەوامبوونی ڕەوشەكە بەمشێوەیەی ئێستا، دەكرێت ببێتە مایەی داڕمانی ئاستی تەندروستی دامەزراوە تەندروستییەكان، وێڕای ئەوەی تائێستا ڕەوشەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە”.

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق، جارێكی تر داوا لە هاووڵاتیان دەكات، پابەندبن بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی، تا ژمارەی تووشبوون ڕوو لە پاشەكشەكردن بكات و ڕێژەی چاكبوونەوە زیاتر ببێت.