سەردێر

خامنەیی داوایەك لە گەنجانی عیراق دەكات

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پەیامێك ئاڕاستەی گەنجانی عیراق دەكات.

عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پەیامێكی ئاڕاستەی گەنجانی عیراق كرد و تێیدا داوای كرد لە ناو خۆیاندا یەكگرتووبن و ورەیان بەرز بێت.

دووپاتیشیكردەوە، عیراق داهاتوویەكی گەشی دەبێت و بەدیهێنانی ئەو داهاتووەش لە دەستی گەنجانی عیراقدایە.

عەلی خامنەیی وتیشی: بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە گەنجانی عیراق هەموو توانا و هەوڵەكانی خۆیان بخەنەگەڕ و چی تر ڕێگە نەدەن خاكی نیشتمانەكەیان لەلایەن هێزی بیانییەوە داگیر بكرێت.

خەڵك – بەشی هەواڵ