سەردێر

داعشێك لە نەینەوا هەڵات و لە كەركوك دەستگیركرا

خەڵك-
هەواڵگری سەربازی عیراق، دەستگیركردنی “تیرۆریستێك” ڕادەگەیەنێت لە پارێزگەی كەركوك كە پێشتر لە پارێزگەی نەینەوا هەڵاتبوو.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن هەواڵگری سەربازی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لە هەوڵێكی هەواڵگری دەگمەن و لەڕێی بەدواداچوونی بەردەەوام، مەفرەزەكانی بەشی هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی هەشت و بە هەماهەنگی لەگەڵ مەفرزەكانی فەوجی هەواڵگری فیرقە، توانرا لە بۆسەیەكی تۆكمەدا لە بازگەی كەی وەن لە پارێزگەی كەركوك، تیرۆریستێك دەستگیربكرێت، دوای ئەوەی پێشتر لە قەزای تەلەعفەر لە پارێزگەی نەینەواوە هەڵاتبوو”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەستگیركراوەكە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر، یاداشتی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە و یەكێكە لە داواكراوەكان لەلایەن دادوەرییەوە”.