سەردێر

ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو بەرزبووەوە

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 2282 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 802 كەسیش چاكبوونەتەوە، 6 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 44 هەزار و 800 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 2282 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە بە ژمارەیەكی زۆر زیاتر دادەنرێت و بە شێوەیەكی ناچاوەرۆِوانكراو بەرزبۆتەوە.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و نەجەف و كەربەلا و بەسرە بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 732 و لە نەجەف 318 و لە كەربەلا 216 و لە بەسرە 255 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 22، هەولێر 13، و دهۆك 34 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 802 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا وواست و كەركوك و سلێمانی بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 6 كەس بەهۆی پەتاكە.