سەردێر

ئەمریكا كار بۆ هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە عێراق دەكات

ئەمریكا نزیكەی 10 ملیۆن دۆلار بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق دابیندەكات

خەڵك-

نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق پێشوازی لە ئاسانكاری ئەمریكا دەكات بۆ هاوكاری بنیاتنانەوەی تواناكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق.

لە راگەیەنراوێكدا نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرایكرد ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریكا بڕی 9.7 ملیۆن دۆلاری دابینكردووە بۆ پرۆژەیەك كە نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتی دەكات.

پرۆژەكە رێ دەدات بە بڵاوكردنەوەی راوێژكارانی هەڵبژاردنی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر ئاستی نیشتمانی و ئامادەكاری كۆمسیۆن بۆ سازكردنی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە پایزی داهاتوودا.

بەڕێوەبەری ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریكا لە عێراق جۆن كاردیناس دەڵێت: ئەمریكا پابەندە بە گوێگرتن بۆ پێویستییەكانی عێراق و پشتیوانی تایبەت بۆ زیاتركردنی سەروەری و سەقامگیری عێراق.

نەتەوە یەكگرتووەكان سوپای ئەمریكای كردووە لە كارئاسانی بۆ هەڵبژاردنێكی شەفاف و پاك لە عێراق.