سەردێر

وەزارەتی تەندروستی: ڕەوشەكە دەگەڕێتەوە خاڵی سفر

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دەستەواژەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا، ڕەوشەكە دەگێڕێتەوە بۆ خاڵی سفر.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”ئەمڕۆ ژمارەی تووشبوان گەیشتە ئاستێك كە هیواداربوین نەگاتە ئەو ژمارەیە و 1994 توشبووی نوێ‌ بە پەتاكە تۆماركرا، ئەمەش بوو لێی دەترساین لەبارەی زیادبوونی ژمارەی تووشبوان كە كاریگەریی ئەرێنی لەسەر ڕێڕەوی پەتاكە دەبێت”.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە”ئەم ژمارەیە دەستەواژەیەكە بۆ گەڕانەوەی ڕەوشەكە بۆ خاڵی سفر، لە حاڵەتی بەردەوامبوونی ڕەوشەكەش بەم شێوەیە لە سایەی كەمتەرخەمی لە جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزیی، وەزارەتی تەندروستی ناچار دەبێت ڕێوشوێنی توندتر لەجاران بگرێتەبەر، بۆیە ئامۆژگاریی هەموان دەكەین پابەندبن بە ڕێكارەكانی خۆپارێزیی و بەئاگابوون”.