سەردێر

نزیكەی دوو هەزار تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 1994 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 977 كەسیش چاكبوونەتەوە، 8 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.


بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 41 هەزار و 513 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 1994 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە بە ژمارەیەكی زۆر زیاتر دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و كەربەلا و نەجەف بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 673 و لە كەربەلا 240 و لە نەجەف 262 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 20، هەولێر 28، و دهۆك 16 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 977 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و نەینەوا و نەجەف و كەربەلا و سلێمانی بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 8 كەس بەهۆی پەتاكە.