سەردێر

عیراق، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا ڕووی لە زیادبوون كرد

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 1713 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 843 كەسیش چاكبوونەتەوە، 6 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 42 هەزار و 578 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 1713 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە بە ژمارەیەكی زۆر زیاتر دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و كەربەلا و نەجەف و بەسرە بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 489 و لە كەربەلا 241 و لە نەجەف 184 لە بەسرە 140 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 22، هەولێر 24، و دهۆك 24 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 843 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و نەجەف و كەركوك و كەربەلا و سلێمانی بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 6 كەس بەهۆی پەتاكە.