خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 1134 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1026 كەسیش چاكبوونەتەوە و 9 حاڵەتی مردنیش هەبووە .
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39 هەزار و 221 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 1134 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 26 سلێمانی 13 و هەولێر 17 حاڵەت و دهۆك 8 حاڵەت تۆماركراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 1026 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 61 و هەولێر 31 و دهۆك 245 و كەركوك 54 كەس چاكبوونەوە.
ڕاشیگەیاندووە، 9 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 13120 كەس.
هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ڕێژەی چاكبوونەوە لە سەرتاسەری عیراق بۆ 95.5 % بەرزبۆتەوە.