سەردێر

وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە قاهیرە

كۆبوونەوەی كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرە سازدەكرێت

خەڵك-

وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن ئەمڕۆ یەك شەممە بە سەردانێكی فەڕمی گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند فوئاد حوسێن بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە قاهیرە بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی كۆمكاری عەرەبی لەسەر بانگێشتی ئەردەن لە میسر بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رەوشی ناوچەكە.

هاوكات لە كۆبوونەوەی كۆمكاری عەرەبیدا تاووتوێی رەوشی ناوچەكە و چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ سیاسەتی ئیدارەی نوێی ئەمریكا دەكرێت لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكانی رێكخراوەیی كۆمكاری عەرەبی.

چاوەڕێدەكرێت سبەینێ بەیاننامەی كۆبوونەوەی كۆمكاری عەرەبی بە راگەیاندنی هەڵوێستیان بەرامبەر گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بڵاوبكرێتەوە.

لە بەشێكی دیكەی سەردانەكەیدا بۆ قاهیرە وەزیری دەرەوەی عێراق دیدار دەكات لەگەڵ هاوتا میسری و ئەردەنییەكانی تایبەت بە هەماهەنگی هاوكارییەكانی بەغدا و قاهیرە و عەممان كە ماوەیەكە كاری بۆ دەكرێت.