خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 1660 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1020 كەسیش چاكبوونەتەوە و 8 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترین ژمارەی لە هەرێمە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 40 هەزار و 481 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 1660 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و نەجەف و كەربەلا بوون، هەروەها لە سلێمانی 5 و هەولێر 3 و دهۆك 16 حاڵەت تۆماركراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 1020 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.