سەردێر

كازمی هۆكاری دروستبوونی تەنگژەی ئابوری ئاشكرا دەكات

خەڵك-
سەرۆك وەزیرانی عیراق، هۆكاری دروستبوونی تەنگژەی ئابوری لە وڵاتدا ئاشكرا دەكات و دەڵێت، جەنگ زیانی گەورەی بە وڵات گەیاندووە و نەیانتوانیوە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردووی جەنگدا وڵات بنیاتبنێن.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە میانی پێشوازی لە ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان ڕایگەیاند:”جەنگ هێز و توانایەكی زۆری لێسەندین و هۆكاریی سەرەكی بوو بۆ دروستبوونی تەنگژەی ئابوری، بەجۆرێك كە نەمانتوانی لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا خۆمان بنیاتبنێن و لە یەك گۆشەدا گەمارۆدراین”.

بە وتەی كازمی”عیراق لەماوەی جەنگی چەند ساڵەدا، زۆرێك زیانی بەركەوتووە، جەنگەكەش جەنگی ئەهلی نەبوو، بەڵكو ئەو گروپانە بوون كە هەوڵیاندەدا خەیاڵی پوچ دروستبكەن و دروشمی ئاینی و نەتەوەییان بەكاردەهێنا بۆ هێنانەدی مرازە سیاسییەكان لەدژی عیراق”.

كازمی دەڵێت”عیراق بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشە، جگە لە عیراق چدی دیمان نییە، وڵاتەكەمان شانەی زۆرە لەلایەن ئێمەوە، شارەكان و دانیشتوانی بەڕێزن، لە عیراقی باشتر و زیرەكترم نەبنیوە، ئێمە لەئێستادا ئەركی ئەنجامدانی هەڵبژاردنمان لەئەستۆیە، ئەوەی گرنگە بەلامەوە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و بێخەوشە. كێشە سیاسییەكان لە جیهاندا هەمووی لە هەڵبژاردنەكانەوە سەرچاوە دەگرن، بۆیە پێویستە هەموان هاریكاربین بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەكان”.