سەردێر

ژنێك 78 ملیۆن دیناری دزی و پاشان دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی بنبڕكردنی تاوان لە پارێزگەی واست، دەستگیركردنی ژنە تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت كە بڕە پارەیەكی زۆری لە یەكێك لە هاوڕێكانی دزیوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بنبڕكردنی تاوان لە واست بڵاوكرایەوە”مەفرەزەكانیان توانییان ژنێك بە تۆمەتی دزینی بڕی 78 ملیۆن دیناری عیراقی دەستگیربكەن كە چۆتە ماڵی یەكێك لە هاوڕێكانی و تاوانی دزییەكەی ئەنجامداوە”.

هەر لە بەیاننامەكەی بەڕێوەبەرایەتی بنبڕكردنی تاوان لە واست هاتووە”مەفرەزەكانی بنبڕكردنی تاوان لە واست، نەیانهێشت ئەو تۆمەتبارە لەدەستییان دەربچێت و دەستگیرییان كرد، لەدوای وەرگرتنی وتەكانیشی كە دانی بە تاوانەكەیدانا و لەلایەن دادوەرییەوە پەسەندكرا، بەپێی ماددەی 443ی یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیرا”.