سەردێر

زەنگی ئاگاداركردنەوە لە ناوچەی سەوز لێدەدرێت

خەڵك-
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، لە ناوچەی سەوزی نێوجەرگەی بەغدای پایتەخت، زەنگی ئتگاداركردنەوە لێدرا.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕایگەیاند”زەنگی ئاگاداركردنەوەی لەنێو هۆڵی یەخستنی سێیەم لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوز بیستراوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”لێدانی زەنگی ئاگاداركردنەوە، ڕێكارێكی تایقیكردنەوەیە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریكا”.

پێشتر چەند جارێك بە مووشەك، باڵێۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوز لە بەغدا كە زۆربەی باڵیۆزخانە بیانییەكان و دامەزراوە حكومەمییەكان لەخۆدەگرێت بۆردومان كراوە، لایەنی ئەمریكاش میلیشیاكانی سەر بە ئێرانی تۆمەتبار كردووە.