وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەستگیركردنی خۆكوژێك و چەند تیرۆریستێكی تری ڕاگەیاند.
لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەكانی عیراق توانیویانە كەسێك دەستگیربكەن كە بەنیازبووە لە شەقامێكی شاری بەغدا و لەناو هاووڵاتیاندا خۆی بتەقێنێتەوە.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئاماژەی بەوەش كرد: خۆكوژەكە لە هەڵمەتێكی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراق لە پارێزگای سەڵاحەدین و دیالە دەستگیركراوە.
لیوا یەحیا ڕەسوڵ ئەوەشی خستەڕوو: جگە لە خۆكوژەكە، سەرپەرشتیاری شانەكە و شۆفێر و تیرۆریستێكی تریش لە هەڵمەتەكەدا دەستگیركراون.
خەڵك – بەشی هەواڵ