سەردێر

سبەینێ‌ فوئاد حسێن سەردانی تاران دەكات

خەڵك-
وەزیری دەرەوەی عیراق سەردانی تارانی پایتەختی ئێران دەكات و چاوی بە بەرپرسانی ئێرانی دەكەوێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی (فارس)ی ئێرانی بڵاویكردەوە”سبەینێ‌ چوار شەممە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق سەردانی تارانی پایتەخت دەكات و چاوی بە بەرپرسانی وڵات دەكەێت”.

ئەم سەردانەی فوئاد حسێن بۆ تاران، بە دووەمی سەردانی لەو جۆرەی دادەنرێت لەم ماوەیەدا، دوای ئەوەی لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو بەسەركردایەتی شاندێكی عیراقی سەردانی تارانی كرد و نامەیەكی زارەكی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقی گەیاندە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران سەبارەت بە پەرەسەندنەكان لە ناوچەكە و پێداچوونەوە بە ئەگەرە چاوەڕوانكراوەكان.

لەو سەردانەدا فوئاد حسێن چاوی بە عەلی شمخانی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران و محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە كەوت.