سەردێر

لە عیراقدا تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەزار حاڵەت نزیك دەبێتەوە

خەڵک –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 984 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 1255 كەسیش چاكبوونەتەوە، 10 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 38 هەزار و 504 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 984 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و نەجەف و كەربەلا بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 327 و لە نەجەف 96 و لە كەربەلا 109 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە” لە سلێمانی 49، هەولێر 13، و دهۆك 45 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 1255 تووشبووی كۆرۆنا كردووە كە زۆربەیان لە دهۆك و بەغدا و نەینەوا و كەركوك و سلێمانی بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 10 كەس بەهۆی پەتاكە.