سەردێر

نوێژەكەی كازمی هەرا دەنێتەوە

خەڵك-
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە دوای لێدوانەكەی سەبارەت بە دوو ركات نویژ بەر لە دەركردنی فەرمانی هێرشكردنە سەر ڕێكخراوی داعش كە بووە مایەی كورژانی “ئەبو یاسر عیسانوی ناسراو بە (والی عیراق) لە ڕێكخراوەكە و ژمارەیەك لە سەركردەكانی داعش، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەرا دەنێتەوە.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی كازمی لە زاری سەرۆك وەزيرانەوە بڵاویكردەوە”لە ئان وساتی هاتنبەری كاتژمێری سفر، دوو ركات نوێژم كرد وەك سوپاسگوزاریی بۆ خودا، پاشان فەرمانی هێرشەكەم دەركرد، سوپاس بۆ خودا ئەنجامەكەی سەری سەركردەكانی ڕێكخراوەكە بوو”.

ئەم لێدوانەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە و هەندێك لە عیراقییەكان داوایان لە كازمی كرد، نوێژ بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و گروپە چەكدارەكانیش بكات و لێپرسینەوە لەگەڵ بكوژانی خۆپیشاندەران بكات.