سەردێر

هێزی زیاتر رەوانە دەكرێت

خەڵك-
حكومەتی عێراق هێزی زیاتر رەوانەی سنورەكانی پەڵكانە و سەرگەڕان دەكات.

بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان لە دوو رۆژی رابردوودا حكومەتی عێراق هێزی زیاتری لە سوپا و حەشدی شەعبی رەوانەی سنوری ناوچەی سەرگەڕان و پەڵكانە كردووە.

تا ئێستا بە فەڕمی هیچ لایەنێكی حكومی یان فەڕمی هەرێمی كوردستان و بەغدا رونكردنەوەیان لەبارەی جوڵەی هێزەكان نەداوە.

هەفتەی رابردوو هەواڵی جوڵەپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەرە و مەخمور و گوێڕ بڵاوكرایەوە، بەڵام لەلایەن فەرماندەیەكی پێشمەرگەوە ئەو هەواڵە رەتكرایەوە.

هاوكات سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان باسیان لەوەكردووە لە حاڵی رێكنەكەوتنی هەرێمی كوردستان و بەغدا، حكومەتی عێراق بە هێز دەست بەسەر بیرە نەوتەكانی هەرێمی كوردستاندا دەگرێـت.

جوڵاندنی هێز لەلایەن عێراقەوە لە سنوری ناوچە دابڕاوەكان هاوكاتی زیاتربوونی جموجۆڵەكانی داعشە لە ناوچەكە، هاوكات دەنگۆی هێرشی توركیا بۆ سەر شنگال.

نزیكەی دوو هەفتە لەمەوبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رایگەیاند شەوێك كتوپڕ دەچنە نێو شنگالەوە.