سەردێر

نەینەوا.. گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە

گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە نەینەوا دۆزرایەوە كە ڕوفاتی 400 كوژراوی دەستی داعشی تێدایە.


فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا ئاشكرایكرد، لە سنووری پارێزگاكەیاندا گۆڕێكی بەكۆمەڵیان دۆزیوەتەوە كە 400 ڕوفاتی كوژراوی دەستی داعشی تێدایە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:” دوای وەرگرتنی زانیاری گۆڕێكی بەكۆمەڵ لەناوچەیەكی سنوری موسڵ دۆزراوەتەوە كە 400 رووفاتی كوژراوی سەردەمی داعشی تێدایە”.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە:” لەئێستادا هەوڵدان بۆ دەرهێنانیان و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە بۆ ناسینەوەی ڕوفاتەكان”.

خەڵك – بەشی هەواڵ