خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، 714 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1272 كەسیش چاكبوونەتەوە و 6 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 35 هەزار و 905 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 714 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 23 و هەولێر 8 و دهۆك 19 حاڵەت تۆماركراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 1272 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 6 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.