سەردێر

شكست بە پلانێكی داعش هێنرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت ، حەوت كەسیان دەستگیركردووە، كە پلانیان بۆ دروستكردنەوەی شانەی نهێنی داعش هەبووە لە شاری موسڵ و دەوروبەری.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاڵپشت بەبەدواداچوونی ورد و زانیاریی هەواڵگریی دروست ، لە بارەی جموجۆڵەكانی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای موسڵ، هێزەكانیان دوای چاودێری ئەو حەوت تیرۆستیان دەستگیركردووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەكەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دا هاتووە، دەستگیركراوەكان دانیان بە تاوانەكانیان ناوە و بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر ڕاگیراون.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان