سەردێر

عیراق؛ لە پێشبڕكێی گەندەڵی لە پلەی شەشەمدایە

خەڵك
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، عێراق لە پلەی شەشەمدایە لەنێوان ھەموو وڵاتانی عەربی، لە پێشبڕكێی گەندەڵی دا، تەنها لیبیا و سودان و سۆماڵ و یەمەن و سوریا لەمساڵدا پێشی كەوتوون.

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە پشكی یەكێتی ڕایگەیاندووە، لە پێشبڕكێی گەندەڵی دا عێراق لە پلەی شەشەمدایە و بێگومان لەساڵانی داهاتوو گەر مەیدانی سیاسەت بەمشێوەیە بەردەوام بێت، لە پلەی یەكەم نزیك دەبێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پیرۆزە پلەی شەشەم بۆ عێراق لەنێوان هەموو وڵاتانی عەربی، كە تەنها چەند وڵاتێكی وەك لیبیا و سودان و سۆماڵ و یەمەن و سوری، پێش عیراق كەوتوون لەو پێشبڕكێیەدا.