سەردێر

خۆپیشاندان لە شارێكی عێراق سەریهەڵدا

خەڵك-
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگەی واست ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران هەموو شەقامەكانی شاری كوت سەنتەری پارێزگەی واستیان داخست.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگەی واست بە میدیاكانی عیراقی ڕایگەیاند”دەیان خۆپیشاندەر شەقامەكانی شاری كوت سەنتەری پترێزگەی واستیان بە تەواوەتی دەخست، دوای ئەوەی بە سوتاندنی تایە لەسەر شەقامەكان ڕێگەكانیان گرت”.

سەرچاوەكە كە نەیویستبوو ناوی خۆی ئاشكرا بكات ڕایگەیاندووە”خۆپیشاندەران وەك ناڕەزایی بەرانبەر ئەو ڕێوشوێنانەی لەلایەن حكومەتی خۆجێییەوە گیراونەتەبەر، شەقاكەكانی شاری كوتیان داخستووە”.

ناوبەناو لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، وەك ناڕەزایی بەرانبەر بە خراپی ئاستی خزمەتگوزاریی و نەبوونی هەلی كار و گەندەڵی لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا، خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەخۆوە دەبینن و زۆرجاریش بەهۆی دروستبوونی توندوتیژی و پێكداهەڵپژانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، خۆپیشاندانەكان قوربانیان لێدەكەوێتەوە.