سەردێر

نزیكەی 950 تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵک –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 943 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 1933 كەسیش چاكبوونەتەوە، 6 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.


بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 35هەزار و 950
پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 943 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و نەجەف و كەربەلا بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 365 و لە نەجەف 105 و لە كەربەلا 96 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە” لە سلێمانی 18، هەولێر 15، و دهۆك 40 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 1933 تووشبووی كۆرۆنا كردووە كە زۆربەیان لە دهۆك و هەولێر و دیالە و سلێمانی بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 6 كەس بەهۆی پەتاكە.