سەردێر

بەرهەم ساڵح: كارە تیرۆریستییەكان ھەوڵێكی شكستخواردووە بۆ تێكدانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە

خەڵك-
سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، كارە تیرۆریستییەكانی ئەم دواییە ھەوڵێكی شكستخواردووە بۆ تێكدانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە، هاوكات جەختیشدەكاتەوە لەسەر گرنگی چەسپاندنی سەروەری یاسا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢١/١/٢٧ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە شاندێكی دار ئەفتا بە سەرۆكایەتی شێخ مەهدی سومەیدەعی و شاندی یاوەری.

سەرۆك كۆمار بەگرنگییەوە باسی لە ڕۆڵی پیاوانی ئاینی كرد بۆ ڕێگریكردن لە وتاری ڕق و كینە و هەوڵدان بۆ لێكترازان لە نێوان پێكھاتەكان و كاركردن لەسەر بەهێزكردنی پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی و پتەوكردنی ئاسایش و ئاشتی كۆمەڵایەتی.

بەرھەم ساڵح ڕاشیگەیاندووە، كارە تیرۆریستییەكانی ئەم دواییە ھەوڵێكی شكستخواردووە بۆ تێكدانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و گەڕانەوە بۆ ڕابردوو.

وتیشی، “بۆ ئەوەی ڕایگشتی باش درك بە پیلانی تیرۆرستان دەكات، كە مەرامیەتی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان بكاتە ئامانج، بۆیە چەسپاندنی سەروەری یاسا و پشتیوانی لە هێزە ئەمنییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تاوانكاری گرنگە”.

May be an image of one or more people