سەردێر

هەشت حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵک –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 879 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 1575 كەسیش چاكبوونەتەوە، 8 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا كە پێنجیان لە هەرێمی كوردستانن.


بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 37 هەزار و 93
پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 879 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و نەجەف و كەركوك بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 331 و لە نەدەف، 89 و لە كەركوك 77 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە” لە سلێمانی 25، هەولێر 6، و دهۆك 39 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 1575 تووشبووی كۆرۆنا كردووە كە زۆربەیان لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 8 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە پێنجیان لە هەرێمی كوردستان بوون.