سەردێر

كەركوك، پیلانێكی تیرۆریستی پوچەڵكرایەوە

خەڵك-
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگەی كەركوك، دەستگیركردنی دوو كەس ڕادەگەیەنێت كە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواكراون و كارییان بۆ گواستنەوەی زانیاریی بۆ ڕێكخراوە تیرۆریستەكان دەكرد.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگەی كەركوك بڵاوكرایەوە”لەكاتی گەیشتنی زانیاریی هەواڵگریی لەبارەی بوونی جموجۆڵی شانە تیرۆریستییەكان كە بە نیازبوون لەڕێی هێرشی چەكدارییەوە پارێزگەی كەركوك بكەنە ئامانج، دەستبەجێ‌ مەفرزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئۆپەراسیۆنێكی مەیدانییان ئەنجامدا و دەستییان كرد بە پشكنینی دەوروبەری كەركوك بۆ ڕاوەدونانی شانەكان داعش و شانە چەكدارەكان و تەقەمەنییەكانیان، لە ئەنجامدا توانرا دوو تیرۆریست دەتستگبركەن كە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواكراون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەو دوو تیرۆریستە وەك هەواڵگریی داعش كارییان كردووە و زانیارییان لەبارەی جموجۆڵی هێزە ئەمنییەكان لە پارێزگەكەدا دەگەیاندە ڕێكخراوەكە، بۆیە لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دانییان بە تاوانەكانیاندانا و پاشان ڕاپێچی دادوەریی كران، تا ڕێوشوێنی یاساییان لەدژ بگیرێتەبەر”.