سەردێر

بەسرە داوای هەرێمبوون دەكات

خەڵك-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگای بەسرە ئاشكرایكرد جوڵە سیاسی و جەماوەرییەكان بەردەوامن بۆ دامەزراندنی هەرێمی بەسرە، هێزە ئەمنییەكانی هاوشێوەی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان دەبن، ئەوان توانای دەوڵەتیشیان هەیە نەك تەنیا هەرێم.

عودەی عەواد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای بەسرە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گوێمان لە هیچ گفتوگۆیەك نەبووە لەگەڵ بەسرە دەربارەی بەشی خۆی لە پەترۆ دۆلار و دەسەڵات و داوای خۆپیشاندەران و تەنانەت كورسییەكانی پەرلەمانیش لە پارەی بەسرە و 190ی بودجەشی عێراقی هەیە.

راشیگەیاند، ئێستا دەڕۆین بەرەو راگەیاندنی هەرێمی بەسرە هیواخوازین پشتیوانیمان بكەن یارمەتیمان بدەن، بزانین كێ دژمانە و كێ لەگەڵمانە.

رونیشیكردەوە دامەزراندنی هەرێمی بەسرە دڵنیاییە و ئێمە بەندەری ئاوی و دەروازەی سنوری و زیاتر لە 10 لیوای حزبی و هێزی ئەمنی و دەریایی هەیە، بۆیە دەبێت بگەڕێنرێنەوە بۆ بەسرە بۆ گرتنەدەستی دۆسێی ئەمنی و گواستنەوەیان بۆ پاسەوانی سنور هاوشێوەی پێشمەرگە.