سەردێر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشی بۆ سەر پێگەكانی داعش لە كەركوك دەستپێكردەوە

خەڵك-

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاشكرای دەكات، كە هێزەكانی هاوپەیمانان هێرشیان بۆ سەر پێگەكانی داعش لە كەركوك دەستپێكردۆتەوە و دەشڵێت:”7 چەكدار كوژراون و 4 پێگە خاپووركراون”.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری ورد و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان، دوو هێرشی ئاسمانی كردۆتە سەر پێگەكانی داعش.

ڕاشیگەیاندووە، هێرشێكیان بۆ صەر پێگەكانی داعش بووە لە زنجیرە چیاكانی قەرەچووخ و ئەوی دیكەیان لە ناوچەكانی كەركوك بووە.

ئاشكراشی كردووە، لەو دوو هێرشە ئاسمانییەدا 4 تونێل، كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بەكارهێنراون خاپووركران و 7 چەكداری ئەو ڕێكخراوە تیرۆرستییەش كوژران.