تەقینەوەكەی گۆڕەپانی تەیڕان لە بەغدا
لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لە بارەی تەقینەوەكانی ڕۆژی پێنجەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند: بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست هێزە ئەمنییەكان كەوتووە ئەو دوو خۆكوژەی لە گۆڕەپانی تەیەڕان لەبەغدا خۆیان تەقاندەوە عیراقی بوون.
لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتیشی: لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی خۆكوژێكی سعودی بڵاوكراوەتەوە كە گوایە لە عیراق خۆی تەقاندووەتەوە، بەڵام ئەوە ناڕاستە و ئەو خۆكوژە پێشتر لە سعودیە خۆی تەقاندووەتەوە.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، دەزگا هەواڵگرییەكان لە لێكۆڵینەوە دەكەن سەبارەت بە پیلانداڕێژەر و ئەو كەسانەی دوو خۆكوژەكەیان گەیاندۆتە ئەو ناوچەیە.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕوونیشی كردەوە: ئەوەی ڕوویدا پێشێلكاری ئەمنی بوو و كەمتەرخەمی هەبووە و دانی پێدانراوە.
جێی ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممە دوو تەقینەوەی خۆكوژی یەك لەدوای یەك لە گۆڕەپانی تەیەڕان لە بەغدا ڕوویاندا و بەهۆیەوە 32 كەس كوژراون و 110ی تر برینداربوون، دواتر داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەكان ڕاگەیاند.
خەڵك – بەشی هەواڵ