سەردێر

سەرۆك كۆمار؛گرنگە پارێزگاری لە پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی بكەین

سەرۆك كۆماری عێراق لەمیانی پێشوازیكردنی لە شاندێكی سابئەی مەندائین ڕایگەیاند، گرنگە پارێزگاری لە پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی بكەین لە هەر پیلانێكی تیرۆریستان بۆ تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی.

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١/٢٥ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی كرد لە شێخ ستار جەبار حلو، سەرۆكی پێكهاتەی سابئەی مەندائین بەیاوەری شاندێكی كەسایەتییەكانی ئەو پێكهاتەیە.

لەمیانی دیدارەكەدا سەرۆككۆمار جەختیكردەوە لەوەی سابئەی مەندائین بەشێكی گرنگن لە پێكهاتەكانی عێراق و ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە مێژووی وڵاتدا، كە وەك هەر تاكێكی ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی ئاڵنگاری و ئاستەنگ بوونەتەوە لە سەردەمە جیاجیاكاندا، بۆیە شانازی بە نیشتمانپەروەرییان دەكەین.

بەرهەم ساڵح دووپاتیكردەوە لە پێویستی چەسپاندنی سەروەری یاسا و بەهێزكردنی پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان، هاوكات ئاماژەیكرد بە پەلامارە تیرۆریستییەكانی ئەم دوایییە، كە مەرام لێی تێكدانی ئارامی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە بوو، بۆ ئەو بەمەستەش بەگرنگییەوە باسی لە پێویستی درێژەدان بە جەنگی دژ بە تیرۆری كردەوە، بۆ رێگرتن لە هەر پیلانێك كە بیەوێت دووبەرەكی و تێكهەڵگژانی تایفی دروست بكات.

No description available.No description available.