سەردێر

بەغدا، 5ساڵ زیندانی بەسەر بەرپرسێكی كورددا سەپێنرا

دەستەی نەزاهەی عیراقی سەپاندنی پێنج ساڵ زیندانی بەسەر حەمدیە جاف بەڕێوەبەری پێشووی بانكی بازرگانی عێراقی بە تۆمەتی بەهەدەردانی‌ 40 ملیۆن دۆلار، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەستەی نەزاهەی عێراقەوە بڵاوكرایەوە”دادگای كەرخی تایبەت بە پرسەكانی نەزاهە، بە تۆمەتی زیان گەیاندن بە سامانی گشتی و بەهەدەردانی 40 ملیۆن دۆلار، سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر حەمدییە جاف بەڕێوەبەری پێشووی بانكی بازرگانی عێراقی سەپاند”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە” ئەو سزایەی بەسەر حەمدیە جافدا سەپێنرا، بەراییە و دەكرێت لە ڕۆژی دەرچوونییەوە تا ماوەی یەك مانگ، لە بەردەم دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵ تانەی لێبدرێت”.

خەڵك- بەشی هەواڵ