سەردێر

هەرێم، زۆرترین ڕێژەی چاكبوونەوە تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 813 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 1585 كەسیش چاكبوونەتەوە و 7 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 34 هەزار و907 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 813 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا وكەركوك ونەجەف بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 285 و لە كەركوك 81 كەس و لە نەجەف 59 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە” لە سلێمانی 31، هەولێر 15، و دهۆك 48 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 1585 تووشبووی كۆرۆنا كردووە كە زۆربەیان لە دهۆك و هەولێر وسلێمانی بەغدا بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 7 كەس بەهۆی پەتاكە.

خەڵک – بەشی هەواڵ