سەردێر

داعش بۆردومانكرا

 

ئەمڕۆ دوو شەممە شانەی راگەیاندنی جەنگی ئاشكرایكرد فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە چیاكانی مەكحول لە پارێزگای سەڵاحەدین لەباكوری عێراق بنكە و مۆڵگەكانی چەكدارانی داعشیان بۆردومان كردووە.

شانەی راگەیاندنی جەنگی لە راگەیەنراوێكدا رونیكردەوە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان لە دەزگای هەواڵگری نیشتمانی بوونی شانەیەكی تیرۆرستی لە زنجیرە چیاكانی مەكحول ئاشكراكراوە.

راشیگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان شانەی تیرۆرستەكانیان لە زنجیرە چیاكە بۆردومان كردووە كە لە یەكێك لە ئەشكەوتەكاندا بوون.

راشیگەیاندووە پاش گەیشتنی هێزە ئەمنییەكان بۆ شوێنی بۆردومانەكەن، ژمارەی كوژراوەكان رادەگەیەنرێت.

دوێنێ لە هێرشێكی داعشدا لە پارێزگای سەڵاحەدین 11 چەكداری حەشدی شەعبی كوژران كە یەكێكیان فەرماندە بوو.

رۆژی پێنج شەممەی هەفتەی رابردوو لە دوو هێرشی خۆكوژیدا لە بەغدا نزیكەی 150 كەس كوژران و بریندار بوون.

خەڵك- بەشی هەواڵ