سەردێر

عیراق؛ ڕێژەی چاكبوونەوە گەیشتە94.6

لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 35 هەزار و 343 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 893 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات ، 893 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1704 كەسیش چاكبوونەتەوە و 5 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 35 هەزار و 343 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 893 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 54 سلێمانی 29 و هەولێر 16 حاڵەت و دهۆك 13 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 1704 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 253 و هەولێر 365 و دهۆك 347 و كەركوك 171 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 5 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش تەنها 1 حاڵەتی لە سلێمانی تۆماركراوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 12993 كەس.
هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ڕێژەی چاكبوونەوە لە سەرتاسەری عیراق بۆ 94.8 % بەرزبۆتەوە.

خەڵك- بەشی هەواڵ

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە