سەردێر

هەڵبژاردن دواخرا

ئەمڕۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی راگەیاند كە بڕیاربوو لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

لە راگەیەنراوێكدا ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرایكرد ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشان داوە بە دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ 10ی 10ی 2021 لەگەڵ رەچاوكردنی هەندێك رێوشوێنی دیاریكراو لە مادەی 64ی دەستوور.

راشیگەیاندووە بڕیارەكە لەسەر بنەمای داواكارییەكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بووە لە كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران لە 19ی ئەم مانگەدا.
ئەم بڕیارە لە كاتێكدایە كە ماوەیەكی زۆرە دەنگۆی دواخستن و هەوڵ هەیە لەوبارەیەوە، بەڵام دەنگی ناڕەزایەتیش هەیە بۆ رەتكردنەوەی بڕیارەكە.

لە ژێر فشاری خۆپیشاندەراندا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كابینەی كاتی حكومەتی عێراقی پێكهێنا و بڕیاریدا لە مانگی شەشی ئەمساڵ خۆپیشاندان ساز بكرێت.

خەڵك- بەشی هەواڵ